قائیمقامی سلێمانی: هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی نەوتی سپی


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قائیمقامی سلێمانی رایدەگەنێت: بەپێی ئەو پلانەی حكومەتی هەرێم دایناوە هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت و لە ئێستادا لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشكردنی نەوتی سپی دەستیپێكردووە و دواتر لە ناوشاریش دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆ پارێزگای سلێمانی پێویستمان بە 105 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە كە حكومەتی هەرێم نەوتی سپی دابیندەكات و لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەكانەوە دابەشدەكرێت.
ئاشكراشیكرد:  لە ئێستادا لە ناوچە شاخاوییەكان دەستكراوە بە دابەشكردنی نەوتی سپی و دوای ئەوەش لە ناوشار دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت و تیمی تایبەتمان هەیە كە سەردانی بەغداد دەكەن تا هەوڵبدرێت نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت.
کامەران کەریم