رێکخراوێکی ئەمریکی: پیسبوونی ئاو لە عێراق و هەرێم وەک داعشی دووەم وایە

(0) / / عراق / زایەڵە دەربەندیخان ئاو بەنداو


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قایمقامی دەربەندیخان هۆشداری دەدات لە خواردنەوەی ئاوی دەربەندیخان و دەڵێت: چی پاشەڕۆی تەندروستی، بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی و هەڵەبجەیە دەچێتەوە ناو بەنداوی دەربەندیخان.
پەیمانگای ئەمریکی بۆ ئاشتی U.S. Institute of Peace بەدواداچوون بۆ هۆکاری پیسبوونی ئاوی دەربەندیخان کردووە و وەک قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی پێدەدات، دەیانەوێت لە پیسبوونی ئاوی شارەکەدا یارمەتیی شارۆچکەکە بدەن.
ئەوان دەڵێن پیسبوونی ئاو لە عێراق و هەرێم وەک داعشی دووەم دەبینن و پلانیان هەیە رووبەڕووی ببنەوە، بەڵام روون نییە تا ئێستا ئەوان دەتوانن چی بۆ ئێمە بکەن ئەوە قسەی سلێمان محەمەد.
 قایمقامی دەربەندیخانە دەشڵێت، ساڵانی رابردوو کاتێک ئاو زۆربووە و بەنداوەکە سەرڕێژی کردووە ئاوەکە لە پیسی، پاک بووەتەوە، “بەڵام هەتا ئاو کەمتر بێتەوە پیسبوون زیاتر دەبێت لە بەنداوی دەربەندیخاندا.
سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شارۆچکەی دەربەندیخان بەنداوەکەیانە.
قایمقامی دەربەندیخان وتیشی: ئاوەکە چەندان مادەی کانزایی و کیمیایی تێدایە کە زیانی گەورە بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنن.
پڕۆژەیەکی پاڵاوتنی ئاو لە دەربەندیخان هەیە، بەڵام هێشتا تەواو نەبووە و چەند جارێک کارکردن تێیدا وەستاوە و کارەکانی بە سستی دەڕوات.
هەر چاوەڕێین کۆمپانیاکە کارەکانی بکات و ئەو پاڵاوگەیە دەربەندیخان لە ئاوی پیس رزگار دەکات، ئەوە قسەی قایمقامی دەربەندیخانە.
کامەران کەریم