گەشتێکی جیاواز بۆ ئەشکەوتی پڕکون لە زنجیرە چیای ئاسۆس لە لایەن چوار گرووپەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسۆس شاخەواانی


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ چوار گرووپی شاخەوانی گەشتێکی جیاوزیان ئەنجام داوە بۆ ئەشکەوتی پڕکون لەسەر زنجیرە چیای ئاسۆس.

 

 یەکێك لەو ئەشکەوتانەی کە هەمیشە ئەفسانەو چیرۆکی لەسەربووە و لە بەری مەرگە و ناحیەی بنگرد. تیمێک لە کۆمەلێك شاخەوان بە مەبەستی پشکنین و دۆزینەوەی ڕێگاو و بەتاڵکردنەوەی ئەفسانەی ئەشکەوتەکە، سەردانی ئەو ناوچەیانە کرد.

 ئەشکەوتەکە ٥ ڕێڕەو و کونی ئاسۆیی تەسک و باریکی هەیە و پێویستە بە سینگە خشکێ بە ناوی دا ڕەت بیت. درێژی هەر ڕێڕەوێك نزیکەی ٢٠ - ٣٠ مەتر دەبێت و ڕێڕەوەکان تاکو بەرەو ژورەوە بڕۆیت تەسکتر دەبێتەوە.

 هەندێك لەو ڕێڕەوانە بە کونی بچووك بە یەکتری بەستراونەتەوە. بەڵام هەموویان لە کۆتاییدا داخروان و دەگەن بە بنبەست. بەم جۆرە کۆتایمان

هێنا بەو هەموو  ئەفسانە و چیرۆکە بێ بنەمایانەی کە لەسەر ئەو ئەشکەوتە هەبوون. 

 

بە هاوبەشی لەگەڵ 

 گروپی شاخەوانی کێوەڕەش 

گروپی شاخەوانی هەریر 

گروپی شاخەوانی دۆڵی بالیسان 

گروپی شاخەوانی کەی توو

     

 بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی کێوەڕەش.

 

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی