پاڵەوانی میسری، پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاندووە سەرەڕای ئەوەی کە هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش فەڵەستین


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ مەلەوانی بەناوبانگی میسری بەوەی کە هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە، بەڵام پاش گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتی بێ هیچ ترسێک پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین ڕاگەیاندووە و پاش بەدەست هێنانی مەداڵی ئاڵتوونی جامی جیهانی، شادی و خۆشی خۆی هیچ دەرنەبڕی.
 
عەبدولحەمید سامح مەلەوانی میسری پاڵی داوتە پاڵ هەموو ئەو وەرزشوانانی کە پاڵپشتی دەکەن لە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین بەرانبەر بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی.
 
ئەو وەرزشوانە میسریە کارێکی مێژوویی ئەنجام داوە، ناوبراو پاش بەدەستهێنانی پلەی قارەمانی لە پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی مەلەوانی یوونان و پاش بەدەستهێنانی مەداڵی ئاڵتوونی، بە هۆی قوربانی بوونی خەڵکی مەزڵوومی غەزە لە لایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە، هیچ شادی و خۆشییەکی دەرنەبڕی.
 
ئەو مەلەوانە میسریە پاش بەدەستهێنانی مەداڵی ئاڵتوون، گوتی: لە یەک حەوتەی ڕابردوودا لە بواری ڕۆحیەوە دۆخێکی زۆر نالەبارم تێپەڕاند، تەنانەت هەڕەشەی کوشتم لێ دەکرا لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی لایانگری خەڵکی فەلەستینم.
 
ناوبراو وتیشی: هیچ نازانم، ڕەنگە ڕۆژانی داهاتوو کەسێک لە ماڵی خۆمدا هێرش کاتە سەرم. من لەم دۆخەدا کەوا برا و خۆشکەکانم لە غەزە دەبنە قوربانی هیچ ناتوانم شادبم و بە هۆی قارەمانیەتیم خۆشی خۆم دەربڕم.
 
کەژاڵ حەمیدی