ئەردۆغان: بۆردومانکردنی نەخۆشخانەیەک دوایین نموونەی هێرشی ئیسرائیلە کە خاڵیییە لە سەرەتاییترین بەها مرۆییەکان
/
ترکیه
/
زایەڵە
تورکیا
ئەردۆغان
زایەڵە - سەروککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بۆردومانکردنی نەخۆشخانەیەک کە ژن و منداڵ و مەدەنی بێتاوانی تێدایە، دوایین نموونەی هێرشی ئیسرائیلە کە خاڵیییە لە سەرەتاییترین بەها مرۆییەکان".
سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، داوای لە هەموو مرۆڤایەتی کرد هەڵوێستیان هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم دڕندەییە کە لە غەززە ڕوو دەدات و لە مێژوودا وێنەی نییە.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان، ڕایگەیاند: "بۆردومانکردنی نەخۆشخانەیەک کە ژن و منداڵ و مەدەنی بێتاوانی تێدایە، دوایین نموونەی هێرشی ئیسرائیلە کە خاڵیییە لە سەرەتاییترین بەها مرۆییەکان. داوا لە هەموو مرۆڤایەتی دەکەم هەڵوێستی هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم دڕندەییە کە لە غەززە ڕوو دەدات و لە مێژوودا وێنەی نییە".
تێبينيێك بنێرە: