وەفدی هەرێم جارێکی دیکە دەچێتەوە بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئومێد سەباح کوردستان بودجە موچە


Oct 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرایدەکات:  هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە بەغداد بۆ گەڵاڵە کردنی پڕۆژە یاسایەک تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران.

د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاندووە:  بە گشتی لێکتێگەیشتنی باش هەیە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و لە دانیشتنەکانیان لەگەڵ لیژنەی دارایی زانیارییە ڕاستەکانیان خستوەتەڕوو.

راشیگەیاند: داوای پاراستنی مووچەی مووچەخۆران و دورخستنەوەی لە خەرجی راستەقینەیان کردوە، چونکە ئەوان پێیانوایە لە خەرجی ڕاستەقینەدا پێوەرێک دانراوە بۆ پشکی هەرێم کە ناداپەروەرانە و نادەستورییە.

ئومێد سەباح ئاماژەی بەوەشکرد: هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی لیژنەی داراییەوە هەمواری یاسای بودجە بکەن و میکانیزمێکی هەمیشەیی دابنێن تا مووچەخۆرانی هەرێمیش هاوشێوەی هەموو عێراق مووچە لەکاتی خۆیدا وەربگرن.

وتیشی:  داوایان کردوە تا دەگەن بە ڕێککەوتن و هەمواری یاسای بودجە، قەرزی 700 ملیار دینارەکە بەردەوام بێت.

کامەران کەریم