تیپی نیشتمانی پاکستان پاش سەرکەفتن، پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین ڕاگەیاند

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش فەڵەستین


Oct 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی پێ پاکستان پاش سەرکەفتن بۆ قۆناخی دووهەمی هەڵبژاردنی جامی جیهانی 2026، بە هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین، پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی چەوساوەی ئەو وڵاتە دەربڕی.

ڕۆژی ڕابردوو لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکانی جامی جیهانی 2026ی قوڕنەی ئاسیا، تیپی نیشتمانی پاکستان لە یاریگای جناحی شاری ئسلام ئاوا لەگەڵ تیپی تۆپی پێ کامبۆج پێشبڕکێ داوە و بە ئاکامی 1 بەر 0 یارییەکەی بردەوە و بۆ قۆناخی دیکە سەرکەفت.

تیپی نیشتمانی پاکستان پاش ئەو سەرکەفتنە گەورەیە و گەیشتن بۆ قۆناخی دووهەمی هەڵبژاردنی جامی جیهانی 2026، بە هەڵکردنی ئاڵای فەلەستینەوە شایی سەرکەفتنی گێڕا و لە کۆتایی ئەو دیدارەدا پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی غەزە دەربڕی.

پاکستان پاش 10 ساڵ توانیویەتی بگاتە قۆناخی دووهەمی هەڵبژاردنی جامی جیهانی.

کەژاڵ حەمیدی