سەرەڕای هەڕەشەی وەرزارەتی پەروەردە؛ مامۆستایان بایکۆتیان نەشکاند

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستایان پەروەردە کوردستان سلێمانی


Oct 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەرچەندە وەزارەتى پەروەردوە هەڕەشەى کرد، ئەمڕۆ مامۆستایان کۆتایی بە بایکۆت بێنن و دەست بکەنەوە بە خویندن، بەڵام مامۆستایان بایکۆتیان نەشکاند.

بایکۆت لە ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها هەریەکە لە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان بەردەوامە و مامۆستایان ئەو ناوچانە سورن لەسەر داواکارییەکانیان و داوای دابەشکردنی موچەی مانگی  ٨ دەکەن.

ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 20 قوتابخانە دەوامی تێدا دەکرێت، ئەویش تەنها خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی وانەیان پێدەوترێتەوە، ئەمانەش دوای ئەوەی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بە فەرمانی وزاری دەبێت لە رۆژی یەکشەممە دەوامی مامۆستایان دەستپێبکاتەوە.

لە دوای وتەکانی وەزیری پەروەردەی هەرێم یەکێتی مامۆستایان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، زمانی زبر ئەنجامی نابێت بۆ دانوستان و لێکتێگەیشتن، دابینکردنی موچەی مامۆستایانیش تاکە چارەسەر دەبێت بۆ شکاندنی بایکۆت.

کامەران کەریم