بە هۆکارى ڕاوکردن چۆلەکە لە شارەزوور ٤ هاووڵاتى دەستگیرکران

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەزوور سلێمانی


Oct 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی و ژینگەی  سلێمانی ڕایگەیاند: لە ئێستادا  هەندێک لە هاووڵاتیان بێ بەزەیانە کەوتونەتە ڕاوکردنى چەند باڵندەیەک و هەوڵى لەناوبردنیان ئەدەن ، هەرچەندە مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان بەردەوام لە هەوڵ و ماندوبوندان بۆ ڕیگریکردن لە سەرپێچیکاران ، بەڵام  جێگەى نیگەرانیە هەندێک لە هاووڵاتیان  سەرقاڵى ڕاوکردنن  بۆ ئەو مەبەستە  توانرا لە سنورى  شارەزوور (٤) سەرپێچیکار  دەستگیربکرێت   .

لە پێناو پاراستن و پارێزگاریکردنى سنورەکەیان مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى شارەزور دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ ناو  قەزاى شارەزوور توانیان (٤) هاووڵاتى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى ڕاوکردن بوون هاوکات توانرا دەستبگیرێت  بەسەر (٧) چۆلەکەى ڕاوکراو لەگەڵ (١) چەکى بادى (٢) پاکەت فیشەک و (١) لایتى دەستى و (١) ماتۆر دا.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

کامەران کەریم