فڕینی بەرفراوانی کۆپتەری ئەمریکی لە سنوورەکانی عێراق و سووریا

(0) / / جهان / زایەڵە عێراق ئەمریکا سووریا کۆپتەر


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەکانی هەواڵ لە عێراق بڵاویان کردەوە کە کۆپتەرە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بە شێوەی بەرفراوان لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا دەفڕن و بەرپرسانی سەربازیی عێراقی هیچ زانیارییەکیان لە سەر ئەو گەشتانە نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیێکی ئەمنیی عێراقی ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنوورییەکانی سووریاوە جووڵەیێکی بەرفراوانیان هەیە و گەشتەکان لە سەر ناوچە بیابانییەکانی قائیم لە ڕۆژئاوای ئەنبارە بەرەوە سووریایە.
 ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم گەشتانەی کۆپتەری ئەمریکی لە قائیم لە حاڵێک دایە کە بارودۆخی ئەمنیی لەو ناوچانە بە هۆی بوونی هێزی عێراقی جێگیرە و هێزەکانی حەشدی شەعبی و عەشایریی سەقامگیریی ناوچەکە دەپارێزن.
ڕاشیگەیاند کە فەرماندە سەربازییەکانی عێراق هیچ زانیارییەکیان لە سەر جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا نییە.