بڕیاری سزادانی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم ده‌ركرا
(0) /
زایەڵە - ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق بڕیاری سزادانی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆمی ده‌ركرد به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان ئه‌و كۆمپانیایه و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردن راده‌گرێت.
ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه "به‌هۆی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم له 30ی ئابی 2022 و بڕیاره دادوه‌رییه‌كانی ده‌رچووی دادگای تایبه‌تمه‌ند، بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی كۆمسیارانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی كه كۆمپانیاكه قه‌رزاریه‌تی و ئاماده نه‌بوونی تا ئه‌م ساته بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و دانوستان و دیالۆگانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌دا ئه‌نجامدراون"، ڕای گشتی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه:
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان ڕێنماییدا كه فرۆشتن و بازرگانیكردن به هه‌ر سیمكارتێكی نوێی كۆمپانیای كۆڕه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان ڕابگیرێت.
دووه‌م: ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات هیچ سیمكارتێكی نوێی كۆڕه‌ك نه‌كڕن.
سێیه‌م: ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه، بریكاره‌كان و خاڵه‌كانی فرۆشتن كه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی كۆمپانیای كۆڕه‌ك نه‌فرۆشن و بازرگانی پێوه نه‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
چواره‌م: به ڕای گشتی راده‌گه‌یه‌نین كه ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان كار له پرۆسه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندی نێوان كۆڕه‌ك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی مۆبایل له وڵات‌دا ده‌كات له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا له‌دوای ده‌رچونی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه تا ئه‌و كاته‌ی كۆمپانیاكه ئه‌ركه داراییه‌كانی خۆی جێبه‌جێده‌كات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: