فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەكانی کەرکوک قەدەغە كرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کەرکوک بەنزین


Oct 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كەركوك رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو دەبە بەنزینانەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێن، لەلایەن مەفرەزەكانیانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كەركوك، پۆلیسی ھاتوچۆی شارەكە لەگەڵ تیمێكی كۆمپانیای نەوتی باكوور، رۆژانە لە نێو شەقامەكاندا گەڕان و پشكنین ئەنجامدەدەن و ھەر دەبەیەكی بەنزین یان سووتەمەنی لەسەر شەقامەكان دانرابێت بۆ فرۆشتن، دەستیان بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەكەشی سزادەدرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كەركوكدا هاتووە، گرتنەبەری ئەم هەنگاوەش بۆ دوورخستنەوەی زیاتری مەترسییەكانە، بۆ ئەوەی لەكاتی هەر رووداوێكی نەخوازراودا ئەو سووتەمەنییانەی كە لەسەر شەقامەكانن، نەبنە ھۆی مەترسیی زیاتر بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان.

کامەران کەریم