سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە
(0) /
زایەڵە - کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 10ـی 2023 ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور و هەندێجار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ ( 10 – 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با گۆڕاو دەبێت، هەروەها مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری هەرێمی کوردستان ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ ( 10 – 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەی با گۆڕاو دەبێت، مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
هەولێر: 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 28 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 32 پلەى سیلیزى
تێبينيێك بنێرە: