کەشوهەوای عێڕاق بۆ چوارڕۆژی داهاتوو
(0) /
زایەڵە - کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی زایەڵە کەوت وتی سبەی ڕۆژی سێشەممە لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور تەماوی دەبێت و دەرفەتی ڕێژنەباران وبروسکەش دەبێت ،پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت، لەباکووریش تەماوی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە لەناوەڕاست ساف دەبێت و پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێت لەباکووریش کەشوهەوا هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش تۆزقاڵێک دادەبەزێت، لەباشووریش هەوراوی دەبێت و دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، لەباکووریش ساف وهەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێت، لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێت.
ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت وهەندێک هەوریش دەبێت پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر هەندێک نزمتر دەبن.

تێبينيێك بنێرە: