رونکردنەوەیەک لەسەر دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس عیماد بیلال
(0) /
زایەڵە - لەسەرەتای سەرھەڵدانی کێشەی نێوان عیماد بیلال و ھیوا عوسمانی سەرنوسەری رون میدیا، ئێمە پێمان رامانگەیاندن کە کێشەکەیان تایبەتەو دورو نزیک پەیوەندیی بە میدیاو کاری رۆژنامەنوسیەوە نیە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین ھەوڵماندا وەک لایەنی سێھەم قسەی خێری تێدا بکەین و ھیوا عوسمان سکاڵاکەی بکێشێتەوە، چونکە دڵنیابووین عیماد «توقیف» دەستگیر دەکرێت، بەڵام ھەوڵەکەمان سەرکەوتوو نەبوو ،،
لە دوایین گفتوگۆمان لەگەڵ عیماد بیلال لە بارەگای لق لە سلێمانی، نوسراوی پشتگیریمان بۆ کرد وەک رۆژنامەنوسێک، بەڵام لەبەر ئەوەی کەیسەکەی لەسەر میدیاو رۆژنامەوانی نەبوو دیارە وەک ھاووڵاتی رەفتار لەگەڵ عیماد کراوەو دادوەر ماوەی راگرتنەکەی تا رۆژی ٥/١١ پنجی تشرینی دوەم بۆ نوسیوە.
جارێکی تر ھەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە دەستگیر کردنی عیماد بیلال بەھیچ جۆرێک پەیوەندیی بە ئازادیی میدیاو رەخنەوە نیەو بابەتی نێوان دوو ھاووڵاتیە کە بە رێکەوت ھەردووکیان رۆژنامەنووسن.
ھیوای سەلامەتی بۆھەموان دەخوازین
کاروان ئەنوەر
سکرتێری لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
٢٣/١٠/٢٠٢٣
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: