ڕێبازحەملان: سبەی پارەكە دەگات و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت
(0) /
زایەڵە - رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگەیاند: ئه‌و پێشمه‌رگانه شه‌هیدن له پێناوی كوردستان و ئه‌و رێگه پیرۆزه‌دا، پێویسته هه‌موولایه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و شه‌هیدانه، چونكه شه‌هیدبون له پێناو خاكدا شه‌هیدبوونه له‌پێناوی خودای گه‌وره‌دا و دەشڵێت: شه‌هیده‌كانی دوێنێ خوێنیان به فیڕۆ ناچێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌دوێنێوه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ڕووداوه‌كه و ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشه‌یه كۆتایی هاتووه و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌كرێت به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بێت.
سەبارەت بە مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، رێباز حەملان وتی، “ئه‌و بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه و ده‌بو ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ی پاره‌كه بگاته بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: