قائیمقامیەتی سلێمانی: ناتوانین بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی سیستەمی شۆفاشی ماڵان بکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی شۆفاش


Oct 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: كۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتیانەیان كردووە كە سیستمی شۆڤاژ بەكاردەهێنن، بەڵام ناتوانن كۆنتڕۆڵی ماڵان بكەن.

 رێكان جەمال سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەدوای ئەو رووداوەی زستانی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی غازی LPG لە شاری سلێمانی روویدا، ئێمە پشكنینمان بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە كرد كە سیستمی شۆڤاژ بەكاردەهێنن، دواتریش كردمانە مەرج بەسەر هەموو شوێنەكانەوە، كە مۆڵەتیان بۆ نوێ ناكرێتەوە گەر سیستمەكەیان لەلایەن كۆمپانیایەكەوە دانەنرابێت و ساڵانە چێك نەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە: وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی دەركردووە هەر ماڵێك ئەو سیستمەی تێدا هەبێت، پێویستە لە نزیكترین بنكەی بەرگری شارستانی لە ماڵەكەیەوە ناوی خۆی تۆماربكات و ناوی ئەو شوێن و كەسەش تۆماربكات كە سیستمەكەی بۆ دامەزراندووە.

ئەوەشی خستەڕوو: لە راستیدا نەمانتوانیوە بە تەواوی كۆنتڕۆڵی ئەو ماڵانە بكەین كە ئەو سیستمە بەكاردەهێنن، چونكە هەندێك ماڵ هەیە دوورە دەستە یان پابەند نەبێت بەوەی ناوی خۆی تۆماربكات.

کامەران کەریم