سەمیر هەورامی: پشكی هەرێمی کوردستان هۆكاری دواخستنی پەسەندکردنی بودجەی عێراق نییە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سەمیر هەورام بودجەی عێراق


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی: پشكی هەرێمی کوردستان هۆكاری دواخستنی پەسەندکردنی بودجەی عێراق نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا دوو پێشنیار سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێم هەیە، هەر كامێكیان پەسەند بكرێت، حكومەتی هەرێم جێبەجێی دەكات.
راشیگەیاند، لە مانگی نیسانی 2020وە تاوەكو ئێستا سێ جۆر رێككەوتنمان لەگەڵ حكومەتی عیراق كردوە ‌و لە ئێستاشدا دوو پێشنیار لە پڕۆژەیاسای بودجەداهەیە سەبارەت بە شایستەداراییەكانی هەرێم، پێشنیاری حكومەتی عیراق‌ و پێشنیاری لیژنەی دارایی‌ و كوتلە پەرلەمانییەكان، هەركامێكیان پەسەند بكرێت، حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە جێبەجێ كردنی.
وتیشی: لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، ئەو بڕگەیەی پەسەندكرد كە پەیوەستە بە هەرێمی كوردستانەوە، بۆیە پشكی هەرێم هۆكار نییە لە دواخستنی دەنگدان لەسەر بودجەی ساڵی 2021ی عیراق و هەر كاتێك پێویست بكات، وەفدی حكومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا.
ئەوەشی خستەڕوو: قوباد تاڵەبانی سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری هەرێم بە لایەنی عیراقی وتووە، ئەگەر پشكی هەرێم رێگر بووە لە خزمەتكردنی پارێزگاكانی ناوەڕاست ‌و باشوری عێراق، ئەوا بودجە و پشكی هەرێم بۆ ئەوان بنێرن، بەڵام لە2014 و چەندین مانگ  شایستەداراییەكان نەنێردراون و كێشەی ئەو ناوچانەش چارەسەر نەكراون.
وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا: حكومەتی هەرێم لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا.