پشتیوانی دووبارەی هاندەرانی سێلتیک لە گەلی فەلەستین

(0) / / ورزش / زایەڵە فەڵەستین وەرزش غەززە تۆپی پێ


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هاندەرانی تیپی سێلتیک لە دیدارێکی دیکەدا دووبارە پاڵپشتی خویان لە گەلی فەلەستین ڕاگەیاندووە.

لە چوارچێوەی هەفتەی نویەمی سۆپەرلیگی ئسکاتلەند، تیپی تۆپی پێ سێلتیک لەگەڵ تیپی هارتز کێبەرکێ داوە کە ئەو یارییە بە ئاکامی 4 بەر1 و بە سوودی تیپی سێلتیک کۆتایی پێهات.

لەو یارییەدا هاندەرانی تیپی سێلتیک کە وەکوو میوان لەو یاریگایەدا ئامادەبوون، دیسان بە شێوازێکی بەفراوان پشتیوانی خۆیان لە گەلی فەلەستین ڕاگەیاند.

هاندەرانی سێلتیک وەکوو یەکەم هاندەرانی جیهانی تۆپی پێ دێنە ئەژمار کە پاڵپشتی خۆیان لە گەلی مەزڵوومی فەلەستین ڕاگەیاند و دژی جەنایەتەکانی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی وەستانەوە.

ئەوان 15 ڕۆژ لەمەو پێش لە دیداری تیپەکەیاندا بەرانبەر بە کیلمارنوک بە هەڵکردنی چەندین بەنێر کە لەسەری نووسرابوو"فەلەستین دەبێ ڕزگار بکرێت" و "بەرخودان بۆ سەرکەفتن" پشتیوانی خۆیان لە گەلی فەلەستین ڕاگەیاند.

پاش کوشتنی هۆڤانەی خەڵکی فەلەستین بە دەستی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی، لە یاریگا جۆراوجۆرەکانی ئەورووپا و هەموو جیهانیش هاندەران و یانەکانی تۆپی پێ پاڵپشتی خۆیان لە گەلی مەزڵوومی فەلەستین ڕادەگەینن.

کەژاڵ حەمیدی