یارییەکانی پارئاسیایی/ساڵحی: مەداڵە ئاڵتوونەکەم پێشکەش بە شەهیدانی غەزە دەکەم

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مەداڵیا فەڵەستین غەززە


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانێکی ئێرانی پاش بەدەستهێنانی نیشانی ئاڵتوونی پێشبڕکێیەکانی پارئاسیایی، مەداڵەکەی پێشکەش بە شەهیدانی غەزە کردووە.

خاتوو ئێلهام ساڵحی وەرزشوانی نەتەوەیی ئێران لە لقی وەرزشی فڕێکاری مادەی کێشی ئێف 54 پاش بەدەستهێنانی نیشانی ئاڵتوون گوتی: شوکر و سپاس بۆ پەروەردگار کە توانیم لە کێبەرکێیەکی زۆر دژواردا سەرکەفم و ئەو نیشانە بەدەست بهێنم.

ناوبراو سەرەڕای پێشکەش کردنی مەداڵەکەی بۆ شەهیدانی غەزە، سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاراستە ئەرک و ماندوو بوونی ڕاهێنەر و هەموو هاوڕێیەکانی کەوا لەو ڕێگایەدا یارمەتیدەری بوون، کردووە.

کەژاڵ حەمیدی