دروستکردنی شەقامێك لە کەلار کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار خزمەتگوزاری کوردستان


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دروستکردنی شەقامێك لە کەلار کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهینانی گەرمیان ڕایگەیاند:  لە ئێستادا دەستکراوە بە کارکردن لە شەقامی  کوردستان  لە قەزای کەلار ، شەقامەکە لە دوو ساید پێكدێت کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای (( HDA و کۆمپانیای سەگرمە ‌‌)) دروستدەکرێت بەشێوەیەکی خۆبەخشی لەگەڵ درووستکردنی ڕاڕەوێکی ئاوی .درێژی شەقامەکە زیاتر لە (( 2 ))کیلۆمەترە .پانی شەقامەکە و شۆستە لە (( 50 )) م پێکدێت .

 ڕاڕوێکی ئاوی باراناو بەنێوان هەردوو شەقامەکەدا تێپەڕدەبێ بە درێژی (( 800 )) م پانی (( 18 )) م . شەقامەکە پرۆژەکانی ( بان ستی و شاری فەرمانبەران و لانە ستی و گەرمیان ستی2 ) پێکەوە دەبەستێت . ئەم پرۆژە لەلایەن تیمی ئەندازیاری و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان سەرپەرشتی دەکرێت .

کامەران کەریم