ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ناردنی یارمەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی غەززە

(0) / / کردستان / زایەڵە غەززە فەڵەستین


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆنسولی گشتیی فەڵەستین لە ھەولێر ڕایگەیاند: "لەسەر ھەنگاوی یەکەم بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کەرتی غەززە قسەمان کردووە کە بریتییە لە خۆراک، ئاو و پێداوێستی پزیشکی".

کۆنسولی گشتیی فەڵەستین لە ھەولێر، باڵیۆز نەزمی حەزوری ڕایگەیاند کە بەھۆی بەردەوامبوونی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل، دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە زۆر کارەساتبارە بە تایبەتی لە ڕووی تەندروستییەوە و، ئاماژەی بەوەدا کە دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئامادەیی خۆی نیشانداوە لەوەی خۆراک، ئاو و پێداویستی پزیشکی بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە دابین بکات.

نەزمی حەزوری لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە پێشھاتەکانی دۆخی ئێستای کەرتی غەززە و گەیاندنی یارمەتی مرۆیی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کەرتی غەززە کرد.