یارییەکانی پارئاسیایی/ خانمە ئاڵتوون هێنەری ئێرانی: ئامانجم بەدەست هێنانی مەداڵی ئاڵتوونی پارئۆڵۆمپیکە
(0) /
زایەڵە ـــ خانمە تیکواندۆکارێکی ئێرانی پاش بەدەست هێنانی مەداڵی ئاڵتوونی پێشبڕکێیەکانی پارئاسیایی هانگژۆ دەڵێت: تەنیا ئامانجم بەدەستهێنانی مەداڵی ئاڵتوونی پارئۆڵۆمپیکە.
خاتوو ڕۆزا ئیبراهیمی پاش بەدەستهێنانی مەداڵی ئاڵتوونی پارئاسیایی هانگژۆ ڕایگەیاند، هەستێکی زۆر خۆشم هەیە، کۆڵێکم لە کۆڵ بووەتەوە، ماوەیەکی زۆر هەواڵمدا و تێکۆشام لەگەڵ زۆربەی لە پسپۆڕانی دەروونناسی ڕاوێژم کرد هەوڵمدا لە هەموو بوارێکەوە ئامادە بم، چ لە بواری جەستەیی و چ لە بواری ڕوحی و دەروونییەوە و چ لە بواری فەنیشەوە، خۆمم گەیاندە ئەو خاڵەی کە دەمویست. تا دوا چرکەسات شەڕم کرد تا بتوانم ئەو نیشانە لە گەردن هەڵواسم، زۆر خوشحاڵم و هیواداریشم ئەو ڕووداوە لە پارئۆڵۆمپیکش ڕوو بدات.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: