سەرۆک وەزیرانی عێراق: حکومەت خەمی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستنی شوێنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە
/
عراق
/
زایەڵە
سوودانی
عێراق
هاوپەمانی نێودەوڵەتی
زایەڵە - محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانی عێراق، دوێنێ سێشەممە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ "پابەندبوونەکانی دەوڵەتی عێراق هەیە، یەکێکیان بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە، و لیژنەیەک هەیە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە، هەروەها حکومەت خەمی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستنی شوێنەکانیانە، ئاماژەی بەوەشکرد کە پابەندبوونێكی نهگۆڕمان ههیه لە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان."
سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند: بڕیارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی خانەنشینان و فەرمانبەرانی بچووک دێت، هەروەها لیژنەیەک هەیە بۆ بەدواداچوون پێوەرەکانی مووچە پێکهێنراوە، وروونیكردهوه کە زیاتر لە 199 هەزار فەرمانبەر لە پلهی هەشتەم و نۆ و دەیهمدان."
ئاماژەی بەوەشکرد" كهژمارەی میراتگرانی خانەنشینان نزیکەی ملیۆنێک و 400 هەزار کەسە، ومیراتگرانی خانەنشینەکان چینێكی لەبیرکراون کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بڕیارەکاندا مامەڵەیەکی دادپەروەرانەیان لەگەڵدا نەکراوە، و ئەوانیش لە زیادکردنێکدا ئهو١٠٠ هەزارەی کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەردرا سوودمهند دهبن”.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "یەکخستنی پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەران پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی 34 جۆری دهرماڵه هەیە"، وتی " کەمترین مووچە بۆ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی 250-350 هەزار دینارە".
سهرۆك وهزیران لهدرێژهی قسهكانیدا راگهیاند "لە دانیشتنێکدا دێتە پەرلەمان کە ئەنجومەن دیاریی دەکات بۆ پێداچوونەوە، ئێمەش دەستکەوتەکانی حکومەت بە ژمارە لە ساڵی یەکەمیدا دهخینهروو، ڕوونیشیکردەوە "حکومەت لە ساڵی یەکەمیدا هەنگاوی گەورەی ناوە لە ساڵی له پێنج ئەولەویەتهكانیدا، وزۆر پڕۆژە هەن کە لە ساڵی داهاتوودا دیار دهبن.
سەبارەت بەپرسی دارایی، سەرۆک وهزیران دووپاتی کردەوە کەگرفتی پەیوەندیدار بە چاکسازی لە کەرتی بانکی و دراوی و داراییدا هەیە، وهەندێک لە بانکە ئەهلییەکان و کۆمپانیاکانی بانکی و بازرگانان دەستکاری نرخی فەرمی دۆلار دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد كهنرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئێستا لە بازاڕەکاندا نرخی یاریكهرانه بهدراو.
سودانی وتی" لیژنە ئەمنییە تایبەتمەندەکان بۆ بەدواداچوونی یاریكهران به دراو پێکهێنراون. ئەو زیانانەی کە دەیگەیەنن تێکدانی ئابووری نیشتمانییە، جەختی لەسەر پێویستی هەموارکردنەوەی یاسایی کردەوە بۆ ئەوەی سزاکانی دژی یاریكهران توندتر بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بە پشتیوانی زۆرێک لە بانکە ئەهلییەکان کرد بۆ ئەوەی بەشێکی سەرەکی چارەسەری قەیرانەکە بن.
ههروهها ئهوهشی خستهروو كهنرخی خۆراک بە جێگیری ماوەتەوە و دەرمان و کەرەستەی بیناسازی بە نرخێکی کەم دابین دەکەین، وبەشێک لە زیانەکانی سیستەمی دارایی ئەوەیە کە زۆرێک لە شرۆڤەکارانی ئابووری بە زانیارییەوە دێنە دەرەوە کە بوونی نییە".
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆسێسکردنی فایلەکان پێویستی بە کات هەیە و ئێمە بەدەست سیستەمێکی کارگێڕی لاوازەوە دەناڵێنێت، وڕۆژانە بەدواداچوون دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی قەیرانی نیشتەجێبوون لە وڵاتدا".
ئاماژەی بەوەشکرد " كهسندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان تایبەت دەبێت بۆ کەرتی تایبەت و دەرفەتی وەبەرهێنان دەڕەخسێنێت، ودروستکردنی قوتابخانە یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی سندوقی گەشەپێدانه، لهگهڵ پڕۆژەکانی پیشەسازی و ژینگە و نیشتەجێبوون".
سەبارەت بەپرسی کارەبا، سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران دووپاتی کردەوە کە حکومەت ناتوانێت کارەبا بەبێ کۆکردنەوەی پارهی کارەبا دابین بكات و وەزارەتی کارەبای پاڵپشتی وەرگرتنی سیستەمی ئەلیکترۆنی زۆر مۆدێرن كردووه بۆ پێوانەکردنی کرێی بەکاربردن، ئاماژەی بەوەشکرد“ توێژینەوەیەکمان تەواوکردووە لەسەر پڕۆژەی گۆڕینی زیرەک سەبارەت بە کۆکردنەوەی کارەبا، کە 10 ناوچه و 500 هەزار هاوڵاتی وەک قۆناغی یەکەم لەخۆدەگرێت.
سەبارەت بە دۆخی فەلەستین، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە قەیرانی غەززە دەبێتە هۆی فراوانبوونی ململانێکان ئەگەر لە سەرانسەری ناوچەکەدا بەردەوام بێت، هەروەها گرنگە ڕێڕەوی مرۆیی بکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە لوتکەی ئاشتی قاهیرەدا ئێمە وتهیهكمان کرد کە شایستهی قهبارهی عێراقدا بێت.
سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەت بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی ئەمنی عێراق کردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد " پابەندبوونەکانی دەوڵەتی عێراق هەیە، یەکێکیان بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە، و لیژنەیەک هەیە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە، هەروەها حکومەت خەمی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستنی شوێنەکانیانە، ئاماژەی بەوەشکرد کە پابەندبوونێكی نهگۆڕمان ههیه لە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان".
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەرێم و ناوەند، سودانی ئاماژەی بەوەدا کەچارهسهریهكانی نێوان حکومەتە فیدراڵییەکان و هەرێم دەبێت، هەروەها دیوانی چاودێری دارایی ڕاپۆرتێکی پێشکەش کردووه کە تیایدا تێبینی لەسەر ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ههیه.
تێبينيێك بنێرە: