بەردەوامیی گردبوونەوەی مامۆستایان لە سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی مامۆستایان کوردستان


Oct 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ جارێکی دیکە مامۆستایان لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و رایانگەیاند، “لە بایکۆتی خوێندن بەردەوامدەبین”.

مامۆستایانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە شکاندنی بایکۆت رایانگەیاند، “تاکو داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێن کە بریتین لە پێدانی مووچە، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ کاراکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە لە بایکۆتی خوێندن بەردوام دەبین”.

مانگێک و 12 رۆژ بەسەر ئەو کاتەدا تێپەڕی کە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا، بەڵام بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە، زیاتر لەنیوەی مامۆستایانی هەرێم لە سلێمانی و هەڵەبەبجە و گەرمیان بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە، هاوکات مامۆستایان لەو ماوەیەدا چەندین جار چوونەتە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.