هۆكاری نەناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەكەی بەغدا ئاشكرا بوو
(0) /
زایەڵە - لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، تەیف سامی وەزیری دارایی ڕەتیكردووەتەوە كە ٧٠٠ ملیاری قەرز بۆ هەرێم بنێرێت.
بەپێی زانیارییەكان، بڕیار وابوو لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە هەر یەك لە بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید هەر یەكەیان بڕی ٢٥٠ ملیار دینار بخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم .
دوای ئەوانیش لە ڕێی "تی بی ئا"یەوە بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری دیكە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئەوەی بتوانرێت بە زووترین كات موچەی مانگی ٨ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا دوو بیانوی كردووەتە هۆكار بۆ نەناردنی بڕی ٧٠٠ ملیار دینار وەك قەرز بۆ هەرێم.
تەیف سامی لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی كێشە لە هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم هەیەو تا ئێستا چارەسەر نەكراوە. هەروەهاهۆكاری دووەمیشی بۆ ئەوە ناتەواوی لیستی فەرمانبەرانی هەرێم گەڕاندووەتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: