جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان بڕیاری لادانی سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكاكەیان رەتدەكاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بڕیار ئەنوەر کوردستان ڕۆژنامەنووسان


Oct 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بژار حەکیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند:  پێش دەستبەکاربوونی لەو پۆستەدا، ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە مانگی تەمموزی ساڵی 2021 بڕیاری لادانی کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای دەرکردبوو.

ڕونیشیکردەوە: دوای دەستبەکاربوونمان وەک جێگری نەقیب لە مانگی 12ی ساڵی 2021، تا ئێستاش ئێمە راشکاوانە بە نەقیب و ئەنجومەنی سەندیکامان راگەیاندووە کە بەهیچ شێوەیەک وەک لیستی سەوز لە سەندیکا، ناچینە ژێر بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانی.

بژار حەكیم دووپاتیشیدەكاتەوە:  وەك جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان و لیستی سەوزی سەندیکا، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانی نین.

کامەران کەریم