100 هەزار دینار بۆ مووچەی خانەنشینان زیادكرا / دەرماڵەیەكیش بە بڕی 50% بۆ مووچەخۆران خەرجدەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە خانەنشینان مووچەخۆران


Oct 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار بۆ مووچەی هەر خانەنشینێك زیادبكرێت كە مووچەیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە و بڕیاری زیادكردنی دەرماڵە بۆ ژمارەیەك فەرمانبەریش درا.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق تێیدا هاتووە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕی 100 هەزار دینار بۆ مووچەی هەر خانەنشینێك زیاددەكرێت کە مووچەیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رەزامەندی لەسەر پێدانی دەرماڵە بە رێژەی 50% بەو فەرمانبەرانەش درا كە پلەكانیان هەشت و نۆ و دەیە كە جگە لە دەرماڵەی بڕوانامە و پیشەیی هیچ دەرماڵەیەكی دیكەیان بۆ خەرجناكرێت.

کامەران کەریم