مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: درێژە بە بایکۆت دەدەین و رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندان دەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستایان ناڕازی کوردستان فەرمانبەران


Oct 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە- ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایگەیاند درێژە بە بایکۆت دەدەین و رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندان دەکەین.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەکرد: تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان لە بایکۆت بەردەوام دەبین و رۆژی یەکشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2023 لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم خۆپیشاندان دەکەین، هاوشێوەی خۆپیشاندانەکەی 22ی مانگ.

مامۆستایان و فەرمانبەران دەقی داواکارییەکانیان بۆ شکاندنی بایکۆت ئاشکرا کرد و دەڵێن: بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچە هەموو 30 رۆژ جارێک لەگەڵ دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوت کراوەکان دەتوانین بایکۆت بشکێنین.

ئەو ئەنجومەنەی مامۆستایان و فەرمانبەران جەخت لەوەش دەکاتەوە: هیچ دەنگۆ و فشار و چەواشەکارییەک بایکۆتمان پێناشکێنێت و بایکۆت بەردەوام دەبێت.

کامەران کەریم