حه‌ماس بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی و جیهان كرد

(0) / / جهان / زایەڵە حەماس فەڵەستین غەززە ئیسرائیل


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای چركردنه‌وه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی و جیهان كرد.

حوسام به‌دران ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ بانگه‌وازه‌كه‌دا بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی رۆژئاوا گوتی “ئێستا كاتی هه‌ڵگرتنی چه‌كه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و جیهانیش گوتی “ده‌بێت به‌په‌له‌ هه‌نگاو بنێن بۆ دژایه‌تیكردن و ڕاگرتنی تاوانه‌كانی ئیسڕائیل”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ینی شەو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل ده‌ستیان به‌ هێرشێكی چڕ و گه‌وره‌ كردووه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌‌.

هه‌ر به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئه‌م هێرشه‌ چڕه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل، هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت به‌ته‌واوی له‌ غه‌ززه‌ پچڕاوه‌.