شێخی ئەزهەر: مێژوو بەزەیی بەوانەدا نایەتەوە کە بەرگریی ناکەن لە فەڵەستینییەکان
(0) /
زایەڵە - شێخ ئەحمەد تەيب شێخی دامەزراوەی ئەزهەر لە میسر ئیدانەی "پەلامارە چڕەکانی" ئیسرائیلی داگیركەری کرد بۆ سەر غەززە و، ئەو وڵاتەی بە ئەنجامدانی "تیرۆریزمی کوێر" تۆمەتبار کرد.
دامەزراوەی ئەزهەر، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە پەلامارە چڕ و توندەکانی ئیسرائیلی داگیركەر بۆ سەر کەرتی غەززەی گەماردراو بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بۆچوونەکانی شێخی ئەزهەر، ئەحمەد تەیب خراوەتەڕوو کە دەڵێت: "ئیدانەی بۆردومانی چڕی ئەمشەوی هێزەکانی داگیرکەری زایۆنیزمى ستەمکار بۆ سەر غەززە و پچڕاندنی کارەبا و ئینتەرنێت دەکەم پێویستە ئەم هێرشانە بەپەلە رابگیرێن".
شێخی ئەزهەر ئیسرائیلی داگیركەری تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی "تیرۆریزمی کوێر" (ئەنجامدانی هێرش بەبێ جیاکاری و خستنەوەی زۆرترین زیان) و باسی لەوە کرد کە ئەم کردانەی ئیسرائیل پێشێلکاری ڕوون و ئاشکرای بەڵێننامەکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
هەروەها شێخی ئەزهەر داوای لە هەموو وڵاتان کرد ئیدانەی ئیسرائیل بکەن و هەنگاوی پێداگرانە بگرنەبەر بۆ راگرتنی و وتی: "مێژوو بەزەیی بەوانەدا نایەتەوە کە بەرگریی ناکەن لە فەڵەستینییە بێتاوانەکان و پشتیوانی دەکەن لەم تیرۆریزمی زایۆنیزمە. ئەرکی عەرەب و جیهانی ئیسلامی و هەموو ئازادییەکانی جیهانە بۆ کۆبوونەوە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەپەلەدا بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی بێتاوان کە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەک بوونەتەوە کە لە مێژوودا وێنەیەکی نییە".
تێبينيێك بنێرە: