ڕوونکردنەوەیەک لە کارەبای راپەرینەوە
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند:بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، دانیشتوانی قەزای پشدەر بە سەنتەر و ناحیە و گوندەکانییەوە ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە هێڵی (132KV) لە دەروازەی ویستگەی (132KV) قەڵادزێ، لە کاتژمێر (11:00) شەوی رابردووە، کارەبای دەڤەری پشدەر بە تەواوی پچڕاوە.
ئێستا تیمەکانی چاکسازیی بەڕێوەبەرایەتیی گۆاستنەوەی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەن و چاوەڕوانین لە ماوەیەکی نزیکدا گرفتەکە چارەسەر بکرێت و پێدانی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: