له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا له‌ پێنجوێن 2 گه‌نج گیانیان له‌ده‌ست دا

(0) / / کردستان / زایەڵە پێنجوێن هاتوچۆ


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ  له‌سه‌ر ڕێگای پێنجوێن بۆ گه‌رمك ڕووداویكی هاتووچۆی سه‌خت روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست دا.
 
هه‌رێم سه‌عید ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زای پێنجوێن ده‌ڵێت: رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر پرده‌كه‌ی پێنجوێن بووه‌، ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان پاترۆڵ به‌هۆی ده‌رچوونی تایه‌ی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌.
 
وتیشی‌: به‌هۆیه‌وه‌ دوو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ یه‌كێكیان كوڕی موختاری پێنجوێنه‌ و ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ و ئه‌وی دیكه‌ش ته‌مه‌نی 33 ساڵان بووه‌.
 
کامەران کەریم