مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگوازرێتەوە سەر بەغداد
(0) /
زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئاشکرایدەکات: رێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دابەشبکرێت.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبوونەوەدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەفدی حکومەتی ھەرێم بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و چاودێری دارایی، رێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە بێت.
وتیشی: وەفدەکەی ھەرێم رەزامەندییان لەسەر ئەو بابەتە ھەبووە، بەڵام گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێویستی بە رێکاری دارایی و پێداچوونەوە بە ناوی فەرمانبەراندا ھەیە و ئەوەش کاتی دەوێت.
بە وتەی کازمی، لە قۆناغی یەکەمدا مووچەی نزیکەی ٦٠ ھەزار فەرمانبەری ھەرێم دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق، ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناریش بۆ ھەرێم چارەسەرێکی کاتییە و بە قەرزە لەڕێی بانکەکانەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: