وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رێگای پردی بەنداوی سماقوڵی دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕێگا سماقوڵی دانا عەبدولکەریم


Oct 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

رۆژی دوشەممە  لە رێورەسمێکدا، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی فەرمی رێگای پردی بەنداوی سماقوڵی لەسەر رێگای سماقوڵی ھیزۆپ کردەوە.

لە رێورەسمەکەدا پارێزگاری ھەولێر و بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بریکاری وەزارەت بۆ نیشتەجێکردن و قائیمقامی کۆیەو ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت ئامادەی بون.

لە وتارێکیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەکە کردو رایگەیاند؛ ئەم پڕۆژەیە ئاستەنگی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان لە سنورەکە چارەسەر دەکات و ھاتوچۆیەکی ئاسان بۆ ھاوڵاتیان لە نێوان ھەولێر و سلێمانی دەستەبەر دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە داواکاری دانیشتوانی سنورەکە کە لە ماوەکانی رابردو بەشێوازێکی مەدەنیانە خۆپیشاندانیان کردبو، بۆیە ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان درێغی ناکەین.

پڕۆژەکە پێکھاتوە لەدروستکردنی رێگایەک بەدرێژی ٢.٧کم، کە دو بەش و ژمارەیەک ئاوبەری سندوقی و لولەیی و ھێڵکاری بۆ رێگاکە لەخۆ دەگرێت لەگەڵ دیوارە راگرەکانی، کۆی گشتی گوژمەی پڕۆژەکان زیاتر لە دو ملیار دینارە.

کامەران کەریم