شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات
(0) /
زایەڵە - بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش 2-3 پله نزم ده‌بنه‌وه.
سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم به‌درێژای كاته‌كان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 2 تا 3 پله به‌راورد به ئه‌مڕۆ نزم ده‌بنه‌وه و له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ به‌دواوه ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی بارانی پچر پچر و مامناوه‌ند هەیە.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه بارانبارین به‌رده‌وامی ده‌بێت و رێژه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر سنوری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاویه‌كانی ئه‌گه‌ری بارانی باش ده‌بێت و ئه‌گه‌ریش هه‌یه به‌شێوه‌ی تاوه باران و بروسكه ناوچه‌كانی سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین و ئیداره‌ی سۆران بگرێته‌وە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: