زەریف: ڕۆژئاوا لە ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەوڵ بۆ گۆڕینی جێگای قوربانی و تاوانبار دەدات

(0) / / جهان / زایەڵە ڕۆژئاوا ئەتۆمی زەریف


Mar 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەخنەی لە تۆمەتەکانی هەندێ لە وڵاتان و بەرپرسانی ڕۆژئاوایی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی گرت و وتی لەم پرسەدا هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ گۆڕینی جێگای قوربانی و تاونبارە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف لە توییتێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە چەواشەکاری زۆر و پێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان لە پرسەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبینرێت.

وتیشی کە لە پرسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئەوەی ژیاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن ڕۆژئاواییەکانەوە دەبینرێت، گۆڕینی جێگای قوربانی و تاوانبارە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی توییتەکەیدا لینکی ڕاپۆرتی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هێنا بە مەبەستی وەبیرهێنانەوەی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە گوتبوی تۆپ لە زەوینی ئێران دایە.