شارەوانیی کەرکوک دانانی پۆستەری کاندید و لۆگۆی لیستەکان لە چەند شوێنێکی شارەکە قەدەغەدەکات
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک لەبارەی شوێنی رێگەپێدراو بۆ بانگەشە و دانانی پۆستەر و لۆگۆی کاندید و لیستەکان نوسراوێکی ئاراستەی نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كرد.
بەپێی بڕیارەکەی شارەوانیی کەرکوک، دانانی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە “باڵەخانەی حکومی و مزگەوت و کەنیسە و قوتابخانە و دامەزراوەکانی دەوڵەت” قەدەغەیە.
هەر بەپێی بڕیارەکە، ”قەدەغەیە پۆستەر و لۆگۆ و وێنەی کاندید بدرێت لە ستوونی کارەبا و دار و پرد و تونێل و دووڕیانەکان و باخچە و پارکە گشتییەکان”.
بڕیارە رۆژی 18ی كانونی دووەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕێوەبچێت، کە تێیدا یەكێتی و شیوعی هاوپەیمانیی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە)یان پێكهێناوە كە ژمارەكەی بۆ هەڵبژاردن 142ە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: