ساڵی داهاتوو دەرهێنان و مامەڵەکردن بە پاسپۆرتی ئاسایی سیستمی کۆن دەوەستێت
(0) /
زایەڵە - لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی سەباح، کە رۆژنامەی فەرمی حکومەتی عێراقە، لەسەر زاری عەمید ماجید عەدنان بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرت رایگەیەندراوە، لە مانگی ئاداری 2024 کارکردن و دەرکردنی پاسپۆرت بە سیستمی کۆن بەتەواوی دەوەستێت و هەموو بەڕێوەبەرایەتیەکان کار بە دەرکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت دەکەن.
ئەوەشی وتوە: پاسپۆرتی ئاسایی دوای وەستانی لەلایەن وڵاتانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، تەنیا ئەوەیە لە عێراق دەرهێنان و مامەڵەکردن بەجۆری کۆن بەتەواوی دەوەستێت.
بەپێی وتەی عەمید ماجید عەدنان ئێستا مامەڵەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە 22 بەڕێوەبەرایەتی ئەنجامدەدرێت، بەمنزیکانە لە پارێزگاکانی دهۆک، موسەنا، زیقار، دیالە و سەڵاحەدین راییکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات.
شەوى 6.3.2023، لهبهغدا به شێوهیهكی فەرمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ناسێندرا و محەمەد شیاع سودانی، یەکەم کەس بوو کە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی وەرگرتەوە.
جێی باسە پرۆسەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە شێوەی ئۆنڵاین سەرەی بۆ دەگیرێت، لە ماوەی یەک رۆژدا دەردەچێت و تێچووەکەی 91 هەزار دینارە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: