1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / کردستان / زایەڵە هێڵی ئاسنین سەرۆک کۆمار ئیران سنە مەریوان


Nov 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكکۆماری ئێران، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، هێڵی ئاسنینی نێوان سنە و هەمەدانی کردەوە.

 پارێزگاری سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکی کەوێنەیەکی دەست زایەڵە کەوتووە هاتووە:ئەمڕۆ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پارێزگای کوردستان (سنە) بەچاودێریی و ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر ئیبراهیم ڕەئیسیی سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران و دکتۆر میهرداد بەزرباش وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێران و دکتۆر ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزگاری کوردستان (سنە) بەشداریمانکرد لە کردنەوەی وێستگای شەمەندەفەری سنەو هێڵی شەمەندەفەری کوردستان، لە مەراسیمەکەدا بە فەرمیی پێشوازیی و بەخێرهاتنی پارێزگاری سلێمانی کرا.

 سەرۆککۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوەو ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوەو پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیی و ترانزێتییەکان لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان بەهێزتربکرێت، داوای کردنەوەی مەرزی سازان لە پارێزگای هەڵەبجەشمان گەیاندە بەڕێز سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئومێدی ئەوەی لە ئایندەدا ئەم مەرزەیش بە فەرمیی بکرێتەوە.

کامەران کەریم