لە چ شوێنێک مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت دەکرێت
(0) /
زایەڵە - کارتى زانیارى سەربە چ پارێزگایەک یاخود ئیدارەى سەربەخۆیەک بیت، پێویستە لە هەمان شوێن مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت بکەیت.
بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند: نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى /ناوەند :
ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە ناوەندى پارێزگاى سلێمانى و سنورەکانى دەوروبەرى بێت وەکو( بازیان، قەرەداغ، دوکان، پیرەمەگرون، پێنجوێن، چوارتا، ماوەت، شارەزوور…عەربەت و زەڕایەن) لە ناو بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت.
نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/ ئیدارەى گەرمیان:
ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە ( قەزاى کەلار ، دەربەندیخان و ناحیەى ڕزگارى، ناحیەى شێخ تەوێڵ، قەزاى کفرى، ناحیەى کۆکس، ناحیەى نەوجول، ناحیەى ئاوەسپی، ناحیەى جەبارە، ناحیەى قۆرەتو، ناحیەى مەیدان) بێت، لە نوسینگەى پاسپۆرتى گەرمیان لە کەلار مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت.
نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/ ئیدارەى ڕاپەڕین:
ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە بە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین بێت وەکو (قەزاى قەڵادزێ، ناحيەى سەنگەسەر، ناحیەى چوارقوڕنە، ناحیەى حاجى ئاوا ، ناحیەى بێتواتە، ناحیەى سەرکەپکان) بێت، لە نوسینگەى پاسپۆرتى ڕانیە مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى هەڵەبجە :
ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە ناوەندى پارێزگاى هەڵەبجە و (خۆرماڵ و تەوێڵە بیارە و ناحيەى بەمۆ و سیدصادق) بێت، لە پاسپۆرتى پارێزگاى هەڵەبجە مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت.
نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/ چەمچەماڵ:
ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە سنورى( ناحیەى ئاغجەلەر، ناحیەى قەرەهەنجیر، ناحیەى سەنگاو، ناحیەى شوان، ناحیەى قادر کەرەم، ناحیەى تەکیەى کاکەمند، ناحیەى تەکیەى جەبارى، ناحیەى شۆڕش) بێت، لە نوسینگەى پاسپۆرتى چەمچەماڵ مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: