پاسپۆرتی سلێمانی: لە یەکشەممەوە کار بە کارتی زانیاری ھیچ شار و شارۆچکەیەکی دیکە ناکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی پاسپۆرت کارتی زانیاری


Nov 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لە رۆژی یەکشەممەوە کار بە کارتی زانیاری ھیچ شار و شارۆچکەیەکی دیکە ناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە بارەی کارکردن بە کارتی زانیاری ناوچەکانی دیکەوە ئاماژەی بەوە کرد:  لە ڕۆژی یەکشەمەوە کە دەکاتە رۆژی 5ی تشرینی دووەم 2023، تەنھا کار بە کارتی زانیاری ناوشاری سلێمانی دەکەین، واتە کار بە کارتی زانیاری ھیچ شار و شارۆچکەیەکی دیکە ناکرێت لەبەرئەوەی لەو ناوچانە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت یان نووسینگەی پاسپۆرت ھەیە.

دەشڵێت:  ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زانیاریان ھەڵەبجە، راپەڕین، گەرمیان و چەمچەماڵە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەکانی خۆیان بکەن، چونکە لە ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت لە عێراق کار بەو ڕێنماییە دەکرێت کە کارتی زانیاری تەنھا بۆ سنووری ئەو ناوچەیە دەبێت کە نووسینگەی پاسپۆرتەکەی تێدایە.

سەبارەت بە حجزی پاسپۆرت، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو: کاتێک حیجزی پاسپۆرت کرایەوە تەنھا ئەو کەسانە پڕی بکەنەوە کە کارتی زانیاریان سلێمانیە، ئەگەر کارتی زانیاریت سلێمانی نەبوو، حیجزەکەشت کردبوو، ناتواندرێت کارت بۆ بکرێت، داواکارین لە ھەموو ھاوڵاتییان پێویست ناکات لە سیستەمەکە حیجز بکەیت و حەقی ھاوڵاتییەکی دیکە بفەوتێنێ کە کارتی زانیاری سلێمانیە.

کامەران کەریم