ئێنریكی: ئێمباپێ چەندین تۆپی ئاڵتوونی دەباتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێنریكی ئێمباپێ تۆپی ئاڵتوونی


Nov 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لویس ئێنریكێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێی وایە كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەی چەندین تۆپی ئاڵتوونی بەدەستدەهێنێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو لە ئاهەنگێكدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لیۆنێل مێسی وەك براوەی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2023 دیاریكرد و ئێرلینگ هالاند لە پلەی دووەم و كیلیان ئێمباپێ لە پلەی سێیەم هاتن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای یانە پاریسییەکە سەبارەت بە چانسی ئێمباپێ بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە، راهێنەری پێشووی ئیسپانیا لە وەڵامدا وتی: بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، جگە لەوەی ئەو یاریزانە لەسەر ئاستی تاکەکەسی پێشکەشی دەکات، دەبێت نازناوەکان لەسەر ئاستی یانەکان و هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەدەستبهێنێت.

بەردەوام بوو ووتی: لێرە لە پاریس سانجێرمان هەوڵدەدەین تا دەتوانین بردنەوە بەدەستبهێنین، یاریزانێکی وەک کیلیان دڵنیام تۆپی ئاڵتونی زۆر بەدەست دەهێنێت.

سۆما ئەحمەد