هەڵوەشاندنەوەی هەندێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر فڕۆکەخانە


Nov 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەپێی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە شەوی رابردووەوە تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 8 گەشتی هاتن و 5 گەشتی رۆیشتنی فڕۆکەخانەکە، هەڵوەشاونەتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی دوێنی دەنگۆی ئەوە هەبوو هێرشکرابێتە سەر فڕۆکەخانەکە.
 
شەوی رابردوو وا بڵاوکرایەوە، کە بە دوو درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر. 
 
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رەتیکردەوە هێرشکرابێتە سەر فڕۆکەخانە، لەوبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ هێرش نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.
 
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی گەشتەکان گوتی: "دۆخەکە ئاساییە و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایین."
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر؛ گەشتەکانی رۆشتنی هەریەک لە ئیستەنبووڵ لە کاژێرەکانی 02:50، 03:35 و07:35، نەجەف لە کاژێر 03:45، دۆحە لە کاژێر 04:30 و عەمان لە کاژێر 06:00 هەڵوەشاونەتەوە.