سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەوە
(0) /
زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "خۆشحاڵ بووم به دیداری هاوڕێی ئازیزم سه‌رۆک ماکرۆن" و دەڵێت، باسیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەولێر، بەغدا و پاریس کردووەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی، 3ـی تشرینی دووەمی 2023، لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو)دا رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم به دیداری هاوڕێی ئازیزم سه‌رۆک ماکرۆن له پاریس."
نێچیرڤان بارزانی باس لەوە دەکات، "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و دوایین پێشهاته‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌مان تاوتوێکرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا "قووڵ و مێژویین و به‌ڵگه‌ی پابه‌ندیی هاوبه‌شمانن به ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنه‌وه."
ئەمڕۆ هەینی، 3ـی تشرینی دووەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنساوە بە تەوقە و باوەشێکی گەرم پێشوازیی لێ‌کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕووداو، هەردوو سەرۆکەکە لە پێش دەرگای کۆشکی ئێلیزێ وەستان و ماکرۆن بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گوت: "زۆر خۆشحاڵم کە لێرەیت."
هاوکات، ئاڵا شاڵی، نێردراوی رووداو بۆ پاریس پرسیاری لەبارەی کۆبوونەوەکە لە ماکرۆن کرد و لە وەڵامیدا، سەرۆکی فەرەنسا گوتی: "کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگە چونکە دەزانیت ئێمە چەندێک پەیوەستین بە سەقامگیریی و سەروەریی عێراقەوە. لەبەرئەوە زۆر گرنگە."
دوێنێ پێنجشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لەسەر بانگهێشتی هاوتا فەرەنسییەکەی گەیشتە پاریس.

تێبينيێك بنێرە: