وادەی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین ئاشکرا دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بارانبارین شەپۆلی باران


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: لە دەستپێکی ئەم مانگەوە کەشوهەوا وشک دەبێت، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگەوە شەپۆلەکانی بارانبارین بەرێژەی زۆر باش دەستپێدەکاتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: سەرەتا لە ئەمڕۆ و سبەینێوە بەھۆی چالاکبوونەوەی بەرزە پاڵەپەستۆیەک لە رۆژئاوای ناوچەکەوە بەسەر دەریای ناوەراست و بەردەوامی کاریگەریەکانی تا نزیک ناوەراستی ئەم مانگە کەشێکی وشک و سەقامگیر باڵا دەست دەبێت بەسەر زۆرێکی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست ھەر لە عێراق، تورکیا و وڵاتانی شام، هاوکات بە درێژای ئەو ماوەیە ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری ساماڵ و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە .

ئەوەشی خستەڕوو: لە ئەگەری ڕوونەدانی گۆڕانکاری پێشبینی دەکرێت لەنزیک یان ناوەراستی ئەم مانگە کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیە لاواز ببێت و شەپۆلەکانی بارانبارین لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەرێژەی زۆر باش دەستپێبکاتەوە.

کامەران کەریم