له ئاكامى رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگایه‌كى سه‌ره‌كیى هه‌ولێر شۆفێرێك گیانیله‌ده‌ستدا
(0) /
زایەڵە - فازڵ حاجى وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆى یەکشەممە له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كیى هه‌ولێر-خه‌بات، یارسێكى تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو له‌سه‌ر شۆلدەرەوە هاتە سەر رێگای سەرەکی بۆ ئەوەی بچێتە ناو شوێن پێچێک بۆ سایدی گەڕانەوە بەرەو هەولێر.
ده‌شڵێت: لەوکاتەدا تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی كه لە سایدی خۆی دەڕۆیشت، یارسەکە کەوتەسەر رێڕەوی و پێکدادان دروست بوو.
لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێری یارسه‌كه گیانیلەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە، فازڵ حاجى واده‌ڵێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: لە لێکۆڵینەوەش بەپێی پێشینەکان یارس بە لایەنی خەتابارى رووداوه‌كه دانرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: