بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خوێندكاران درا
(0) /
زایەڵە - ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندن قیستی یەكەمی كرێی خوێندنی پارالێڵ دوابخرێت و نەكرێتە مەرجی وەرگرتن.
بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی هەرێم كراوە، جەخت لە هاوكاریكردنی خوێندكارانی خوێندنی پاراڵێل كراوەتەوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە:بە رەچاوكردنی خراپیی دۆخی دارایی و بە مەبەستی دەستەبەركردنی ئاسانكاریی زیاتر پێویستە وەرگرتنی قیستی یەكەمی كرێی خوێندنی خوێندكارانی پاراڵێل دوابخرێت و نەكرێتە مەرجی وەرگرتن و دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە زانكۆ و پەیمانگەكان.
جێی ئاماژە بۆكردنە: نووسراوەكە یەكشەممە دەرچووێندراوە و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: