بۆ یەکەمجار لە ڕۆژئاوای ئێران؛ نوێ ترین شێواز و ئامێری چارەسەریی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی بێستونی کرماشان

(0) / / کردستان / زایەڵە ئێران نەشتەرگەری شێرپەنجە کوردستان


Nov 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - گەورەترین نەخۆشخانەی پیشەیی کەرتی تایبەت لە ڕۆژئاوای ئێران هەڵکەوتوو لە شاری کرماشان لە ئێستادا بە سوود وەرگرتن لە بەشی ڕادیۆ تراپی ئەنکۆلۆژی هەستاوە بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی IMRT تایبەت بە چارەسەرکردنی هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە.
دکتۆر ئەمیری فەرد بەڕێوەبەری کلینیکی چارەسەری بە تیشک لە نەخۆشخانەی بێستوون بۆ هەواڵنێری زایەڵە، وتی: کلینیکی ڕادیۆتراپی ئەنکۆلۆژی بێستوون بە سوودوەرگرتن لە سەردەمیانەترین ئامێری خێراییپێدەر، لە ڕۆژئاوای وڵات تەنیا نەخۆشخانەیە کە بەم ئامێرە تەیار کراوە و لە ئێستادا ئەم نەخۆشخانەیە بۆ چارەسەریی هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە بەکاردێت و لە پارێزگای کرماشان و پارێزگاکانی دەوروبەر و هەرێمی کوردستان و عێراق نەخۆش وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە نەخۆشخانەی بێستوون بە ئەنجامدانی دژوارترین و پرۆفیشناڵترین نەشتەرگەری و هەروەها سوودوەرگرتن لە شێوازی سەردەمیانەی پاراکلینیکی، هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکی بۆ تووشبووان بە جۆرەکانی شێرپەنجەی لە ڕێگەی ڕادیۆتراپییەوە دابین کردووە.
ڕاشیگەیاند: کلینیکی ڕادیۆتراپی ئانکۆلۆژی بێستوون خزمەتگوزاریی ئای ئێم ئاڕتی بۆ چارەسەری هەموو جۆرەکانی نەخۆشیی شێرپەنجەی دابین کردووە کە ئەمە  سەردەمیانەترین شێوازە بۆ چارەسەریی پزیشکی.