وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دوو پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندنی باڵا زانکۆ زانستی


Nov 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (2) پۆست لە (زانکۆى  کۆیە) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

پۆستەکان:

1- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕى و دارایی.
2- راگری فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان.

مەرجەکان:

- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت. 

تێبینیەکان:

- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژەو یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتیمانى یان ناسنامەى بارى شارستانى، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2023/11/16) ڕۆژى (پێنج شەممە) دەبێت.

- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسەند کرابێت.

- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.

https://forms.gle/kUDbk1WzXoyCRhMh8

کامەران کەریم